نەخۆشخانەی ژیان چوار نهۆمە :
نهۆمی یەکەم پێک هاتووە لە :
- ئیستیشاری پزیشکەکان - سەنتەری (ENT) قورگ و لوت و گوێ - هۆڵی منداڵبوونی سرووشتی - بە سەرپەرشتی تیمی تایبەت بەو بوارە - تاقیگەی پێشکەوتوو.
نهۆمی دووەم :
- پێک هاتووە لە حەوت هۆڵی نەشتەرگەری تایبەت بە : (منداڵبوون ، گورچیلە و بەردی گورچیلە و بۆری میز و میزەڕۆ)
- نەشتەرگەری گشتی : (فتق ، مایەسیری ، مایەسیری ، لابردنی مەمک ، غوددە و هتد .. )
- نەشتەرگەری بەردی زراو بە ناضوڕ..
- نەشتەرگەری جوانکاری لوت و لابردنی چەوری ورگ ..
- هۆڵێکی ستانداری باڵای پزیشکی بۆ چاودێری ورد واتە (عینایە)بە سەرپەرشتی تیمی تپسپۆڕی تایبەت بەو بەشە هەیە..
نهۆمی سێهەم :
-تایبەت بە نەشتەرگەری مێشک و دەمار و شکاوی ، بڕبڕەی پشت ، گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ ، ناضوری ئەژنۆ.
نهۆمی چوارەم :
- تایبەتە بە سەنتەری چاو لەلایەن تیمی پزیشکی ئێرانییەوە بەرێوە دەبرێت لەم نهۆمە چەندین نەشتەرگەری دەکریت لەوانە :
- چارەسەری ئاوی سپی ، ئاوی ڕەش ، زەرع قرنیە ، لەیزەك ، خێلی و تیلی چاو ، چارەسەری گۆشتی زیادەی چاو و کێشەکانی چاو بە شێوەیەکی گشتی.